“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە نرخی بەنزینی بازرگانی بەرزناكاتەوە”.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە عێراقییەكە بۆ پارێزگای سلێمانی كێشەی تەكنیكییە و بەهۆی بایكۆتی فەرمانبەران لە سنووری سلێمانی ناتوانرێت واژوو لەسەر نووسراوەكانی تایبەت بە ڕاییكردنی مامەڵە كارگێڕییەكانی ئەو بەنزینە بكرێت كە لە عێراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی هاوردە دەكرێت و كێشەكە كاتییە و چارەسەر دەكرێت.

ئاماژەی بەوە كرد، “لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕۆژانە 14 تانكەر بەنزینی عێراقی كە دەكاتە 500 هەزار لیتر بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی لە بەغدادەوە هاوردەكراوە”.

بەهمەن شێخ قادر ڕەتیكردەوە نرخی بەنزین بەهۆی نەناردنی بەنزینە عێراقییەكە لە شاری سلێمانی گرانببێت و وتی “ئێستا گرفتی ساغنەبوونەوەی سووتەمەنیمان هەیە و بڕی پێویست بەنزین هەیە كاریگەری لەسەر گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و بەنزینی بازرگانی نابێت و هیچ بڕیارێك بۆ گرانبوونی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی نەدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشەوا هەورامانی: دوای چەندین ساڵ حوکمڕانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم پلانی خۆی لە هەموو کوردستان جێبەجێدەکات و بۆیەکەمین جار دوای چەندین…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پشتگیریی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی دووپاتدەکەینەوە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پشتگیریی تەواوی خۆمان بۆ حکومەتی عێراق لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوی گەندەڵی دووپاتدەکەینەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share