دەربارەی پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور روونکردنەوە دەدرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت “ئەگەر حکومەتی هەرێم بڕیاری پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور جێبەجێ نەکات، بەپێێ یاسا دەبێت قەرەبووی ماددییان بکاتەوە”.

موسەنا ئەمین. ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەربارەی پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، لەکاتی دەرچوونی بڕیاری پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور، حکومەتی عێراق بە نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە کە مافی پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور لە هەرێم جێبەجێبکات، ئەوانیش رەزامەندبوون.

دەشڵێت، “ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی حكومەتی عێراق جێبەجێ نەكات، بەپێی یاسا دەبێت قەرەبوویەكی ماددی بدرێت بە پاسەوانانی سنوور، لەكاتی دیاریکراویدا بڕی ئەو قەرەبووە دیاری دەكرێت”.

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی زەوی بە پاسەوانانی سنوور، کە كارمەندانی ئەو هێزە لە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی پاپا ڤانگا بۆ ساڵی 2025 چین؟

بابەتی دواتر

لەم کاتانەدا ئارەقکردنەوە ئاماژەی مەترسیدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share