خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەریی ڕۆژئاوا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی نوێنەران و ئەندامانی پەیەدە کە لە فڕۆکەخانەی هەولێر “ڕفێندران” ڕوونبکاتەوە.

ڕۆژی 10ی حوزەیران لەکاتی چوونیان بۆ پێشوازیکردن لە شاندێکی ڕۆشنبیر و پەرلەمانتارانی ئەوروپی چەند ئەندامێکی پەکەکە دەستگیرکران و نوێنەرێکی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا لە هەرێمی کوردستان پێشتر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان پێیڕاگەیاندوون ئەو نوێنەرانەی پەیەدە لای ئەوانن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، “ئەم هەڵسوکەوتە لەدەرەوەی بەها و پێوانە دیپلۆماتییەکان و بەها نیشتیمانییەکان و تێکۆشانی هاوبەشە بۆ پرسی کورد”.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا دەڵێت، ” لایەنی ئەمنیی و حکومەتی هەرێم بەرپرسن لە چارەنووسی ئەو کەسانە، نیگەرانین لە مەترسیی سەر چارەنووسیان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، شوێنێ ڕاگرتنی ئەو ئەندامانەی پەیەدە تا ئێستا ئاشکرانەکراوە، هەروەها “هیچ وەڵامێکی فەرمیی لەسەر هۆکاریی یاسایی بۆ گرتنیان بە ئێمە ڕانەگەیەندراوە”.

داواش لە لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکخستنە نێونەتەوەییە پەیوەندیدارەکان دەکەن، هاوکارییان بکەن و فشار بخەنە سەر پارتی و حکومەتی هەرێم تا شوێنی ڕاگرتنی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێت و دەرفەت بە خانەوادەکانیان بدرێت سەردانیان بکەن و لە دۆخیان ئاگادار ببنەوە.

هەروەها داوای ئازادکردنیان دەکەن چونکە هیچ هۆکارێکی یاسایی بۆ گرتنیان نییە و دەڵێن، “جارێکی دیکە دووبارەی دەکەینەوە کە لایەنە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرپرسن لە ژیان و چارەنووسی ئەو کەسانە”.

بابەتی پێشتر

سەندیکای هونەرمەندان: جوانڕۆی باڵەبان کوژرا

بابەتی دواتر

وێنە.. بەهۆی ئاگرێکەوە 8 ماڵ سوتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share