لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە لە چوارڕیانی حەسنییە بۆ خەلیفان، لە ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش، ئەمشەو ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب وەرگەرا.
وتیشی، لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا.