لەزگەیەكی دیكە لە ئۆتۆمبێلی تاكسی دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە ئەو تاكسییانەی هێڵی دەرەوەی شاریان هەیە لەزگەیەكیان پێدەدرێت كە دەدرێت لە جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، هاوكات هۆكاری پێدانی ئەو لەزگەیە بە ئۆتۆمبێلی تاكسییەكان ئاشكرادەكات.

ئازاد ئەحمەد سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، جگەلەو لەزگەیەی دەدرێت لە ئۆتۆمبێلی تاكسی ناوشار كە شینە بۆ دەرەوەی شاریش لەزگەكە قاوەییە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و گواستنەوەوە رێكاری پێویستی بۆ گیراوەتەبەر.

وتيشی، “وەكو سەندیكای شۆفێران لەزگەیەكمان ئامادەكردووە تایبەتە بەو شۆفێرانەی لە سەندیكاكەمان دەبنە ئەندام كە ئەندامبوونەكەش ئارەزوومەندایە و پێدانی لەزگەكەش بێبەرامبەرە و لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە دەدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی هێڵەكانی دەرەوەی شار”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “پێدانی لەزگەكە بەمەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیارییە لەسەر تاكسییەكانی ناوشار و دەرەوەی شار كە تائێستا ئێمە زانیارییەمان لەسەر تاكسییەكانی ناوشار نییە، بۆیە لە رێگای ئەو لەزگەیەوە تەواوی زانیاری لەسەر شۆفێر و ئۆتۆمبێل و هێڵەكانی دەرەوەی شار و ناوشار وەردەگرین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان…
زیاتر ببینە

نوخشە ناسیح: وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت

نوخشە ناسیح رایگەیاند، ” وێنەیەک لە مەرسومی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو قەڵەمەی واژووەکەی پێکرا پێشکەشی مۆنۆمێنت دەکرێت”. دوای…
Total
0
Share