وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی بەنزین لە سەرجەم بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی دابەزی.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە نۆرماڵ، موحەسەن و سۆپەر 25 دینار دابەزی.
وتیشی، “بڕی پێویست بەنزین لە بەنزینخانەكاندا هەیە و ئومێد دەكەین نرخی بەنزین دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت”.