لە جەژن و ڕۆژانی دواییدا زۆرترین گەشتیار ڕوویان لە سلێمانی كردووە

هاوینەهەواری دوكان فۆتۆ: گەشتوگوزاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە نزیكەی 110 هەزار گەشتیار ڕوویان لە شارەكە كردووە.

عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی هەشت ڕۆژ و بە دیاریكراویش لە 11 تا 18ی ئەم مانگە، کە ئاماری هاتنی گەشتیاران بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە وەرگیراوە، 110 هەزار گەشتیار سەردانی سلێمانییان کردووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 90%یان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە.

وتیشی، “گەشتیاران لە ڕێگەی بازگە و خاڵی سنووری و فڕۆکەخانەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە، لە تەواوی ئەو دەروازانە مەرجە خۆپارێزییەکان بەتایبەت پشکنینی کۆرۆنایان بۆ جێبەجێکراوە”.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لەسەر زاری لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویكردەوە لە هەرسێ ڕۆژەکەی جەژن، تەواوی میوانخانەکان پڕبوون لە گەشتیار و زۆرینەی مۆڵ و ڕێستۆرانت و خواردنگە و بنکە گەشتیاری و میلییەکان “پێشوازییەکی باشیان لە میوانانی شارەکە” كردووە، بەهۆیەوە سلێمانی لەچاو شارەکانی دیکەی هەرێم زۆرترین گەشتیار سەردانیکردووە.

بابەتی پێشتر

وادەی لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عێراق دیاریكرا

بابەتی دواتر

بن لادن بەرپرسێكی ئەمریكی ڕەوانەی دادگا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share