پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی باوکی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو زانیاریی كوشتنی كەسێك گەیشتە پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كرا و زانیارییە سەرەتاییەكان دەریانخست كە باوكێك لە لایەن كوڕەكەیەوە كوژراوە و تۆمەتبار هەڵاتووە.
ئاشکراشیکرد، هیزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا هەمان شەو لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانی كوشتن _ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێئەنجام درابوو.
باسیلەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( م،م،ع لەدایكبووی 2002 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.