لەبارەی پەتاکەی شارەزوورەوە روونکردنەوە دەدرێت؛ ئاوی تانکی ماڵەکانتان بەکارمەهێنن

نەخۆشخانەی گشتیی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور دەڵێت، “ئەو پەتای سکچوون و رشانەوەیەی لە سنووری شارەزوور بڵاوبووەتەوە مەترسیدارنییە و بە وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی دۆخی هاوڵاتییان جێگیردەبێت”.

لە دوێنێوە نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لە قەزای شارەزوور بڵاوبووەتەوە، قائیمقامی قەزاکە رایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە 80%ی هۆکاری تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە بەهۆی پیسبوونی ئاوەوە بووە.

رزگار غەفور، قائیمقامی شارەزوور وتیشی، “لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سنوورەکە بەهۆی باران و لافاوی چەند رۆژی رابردووەوە سەرچاوەکانی ئاو پیسبوون و ئەو هاوڵاتییانەی بەکاریانهێناوە نەخۆش کەوتوون”.

لای خۆشییەوە، نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور بڵاویکردەوە، ئیدارەی نەخۆشخانەکەمان دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی سنوورەکە کە ستاف و دەرمانی پێویست لەبەردەستایە و دەتوانرێت دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

لەبارەی ئەو قەرەباڵەغیەی لە نەخۆشخانەکە دروستبووە باسی لەوەکرد، زۆرینەی هاوەڵی نەخۆشە و هاوڵاتییان دەتوانن بەجێبەجێبەجێکردنی  رێنماییەکانی خۆپارێزی و دەستشتن و بەکارنەهێنانی ئاوی تەنکی ماڵەکانیان بۆ خوارد‌نەوە لەم چەند رۆژەدا بەتەواوی پەتاکە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر پیرمام ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی سەر پیرمام ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هێرشەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە”. کونسوڵخانەی ئەمریکا لە…
زیاتر ببینە

پشكی هەرێم لە بودجە
پەرلەمانتارێك: شیعەكان ئەنجومەنێك بۆ پێكەوە بڕیاردان پێكدەهێنن

هەنگاوەكان بۆ پەسەندكردنی بودجەی گشتیی ئەمساڵی عێراق دەستپێكراون و پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، فراكسیۆنە شیعییەكان دەیانەوێت ئەنجومەنێكی هاوبەش پێكبهێنن…
Total
0
Share