بارانبارین بەردەوامدەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی گەیشتنی بەشێكی دیكەی شەپۆلی دەریای ناوەڕاست و تێكەڵبوونی شێی دەریای سوور لە ئێستا و بەدواوە دابارین دەستپێدەكاتەوە و لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

وتیشی، ” لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت و ئەگەری هەورە بروسكەش لە ناوچە گەرمەكان هەیە و سبەی شەو و بەرەبەیانییەكەشی ئەگەری تەمومژ هەیە ئەوەش بەهۆی بەرزیی شێ و نزمی پلەكانی گەرماوە”.

دەشڵێت،”سبەی ئێوارە كاریگەریی شەپۆلەكە كەمدەبێتەوە و لە 29ی ئەم مانگەشەوە كەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە، بەڵام پلەكانی گەرمیی رۆژانی داهاتوو 3 تا 5 پلە دادەبەزن”.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین بەهادین بە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو هەڵبژێردرایەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەڵاحەدین بەهادین و یەكگرتوو دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپارد هەرچی پێویست بێت بەپەلە بۆ بریندارەكان بكرێـت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەسەر هێڵە و تەندروستیی سلێمانی راسپاردووە…
Total
0
Share