قوباد تاڵەبانی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپارد هەرچی پێویست بێت بەپەلە بۆ بریندارەكان بكرێـت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەسەر هێڵە و تەندروستیی سلێمانی راسپاردووە هەرچی پێویست بكات بۆ بریندارەكان بكرێـت.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی تاوەكو ئێستا 11 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان بۆ دەكرێت كە دوو لە بریندارەكان كارمەندی بەرگریی شارستانیی سلێمانین.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەسەر هێڵە و تەندروستیی سلێمانی راسپاردووە هەرچی پێویست بكات بۆ بریندارەكان بكرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share