رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەدوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن دۆخی تەندروستی ئەسما ئەسەد رووی لە خراپبوون کردووە و پزیشکەکانی کەرەنتینیان کردووە.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەسما لە ماوەکانی رابردوودا تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە، لەدوای ئەوەی گەیشتووەتە مۆسکۆ جارێکی دیکە دۆخی تەندروستیی تێكچووە و پزیشکەکانی ئەگەری %50 مانەوەیان لە ژیاندا بە خێزانەکەی داوە، لە ئێستادا فەواز ئەخرەسی باوکی چاودێری رەوشی تەندروستیی دەکات.
باسیلەوەشکردووە، ئەسما پێش بەشار ئەسەدی هاوسەری گەیشتووەتە مۆسکۆ بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەرییە تەندروستییەکانی.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، سەرۆکایەتیی سوریا تووشبوونی ئەسما ئەسەدی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن لۆکیمیا بڵاوکردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە ساڵانی 2018-2019 تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو.
ئەسما لەدایکبووی ساڵی 1975 ی لەندەنە، دایک و باوکی سورین، فەواز ئەخراسی باوکی پزیشکی پسپۆڕی دڵە، دایکیشی سەحار عوتری دیپلۆماتکاری وڵاتەکەی بووە.
لە پێش هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ بەشار ئەسەد، ئەسما گەڕایەوە وڵاتەکەی، لە دوای رووخانی رژێمی وڵاتەکەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بیەوێت بگەڕێتەوە بەریتانیا، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە رەتیکردەوە رێگای بدەن.