تورکیا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئامادەکاری بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن دەکات

دوای ئەوەی رێژەی دەنگەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دابەزی بۆ خوار لەسەدا 50، ئێستا ئەو وڵاتە بەرەو گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار هەنگاو دەنێت کە ئەگەر یەکلایی ببێتەوە لە 28ی ئایاردا ئەنجامدەدرێت.

ئەنجامە بەرایەکان کە نزیکە لە کۆی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا دەریدەخات، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە ساڵی 2023وە لە دەسەڵاتدایە کەمتر لە %50ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەو رێژەیە کەمترە لە دەنگی پێویست بۆ یەکلاییبوونەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

میدیاکانی تورکیا لەگەڵ ئەوەی باس لەوەدەکەن کە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەپێشەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنە، بەڵام ئەوە تا رادەیەکی زۆر یەکلاییبووەتەوە کە ئەردۆغان کەمتر لە رێژەی پێویستی بۆ مانەوە لە پۆستەکەیدا بەدەستهێناوە و ئەوەش یەکەمجارە لە ماوەی سەرۆکایەتییدا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵوی فەرمیی تورکیا، رێژەی بەشداریکردن و دەنگدان لە بەرژەوەندیی ئەردۆغان بۆ کەمتر لە 50%ی دەنگەکان دابەزیوە، دوای ئەوەی زیاتر لە 98%ی دەنگەکان هەژمارکران، ئەگەر وابێت ئەوا یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار ئەنجامبدرێت.

بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا، پێویستە یەکێک لە کاندیدە سەرەکییەکان زۆرینەی دەنگەکان واتە 1+50%ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، لەم هەڵبژاردنەدا کە زۆرینەی دەنگەکان جیاکراونەتەوە هیچ یەکێک لە کاندیدەکان ئەو رێژەیەیان بەدەستنەهێناوە.

کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، بڕیاری گەل بۆ ئەنجامدانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا قبوڵ دەکەین، ئاماژەی بەوەشکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەو ئەنجامەی بەدەستنەهێنا کە بانگەشەی بۆ دەکرد و دەیویست بە گەڕی یەکەم بەدەستیبهێنێت.

داودئۆغڵو لە لێدوانەکانیدا لەگەڵ سەرۆکی پارتەکانی دیکەی هاوپەیمانییەکەی رایگەیاندووە، ئەگەر گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، لە ئەردۆغان دەباتەوە.

بابەتی پێشتر

كەمال كلیچدار ئۆغلۆ: ئەمشەو ناخەوین

بابەتی دواتر

ئەمریكا و چین نرخی نەوتیان دابەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share