بۆچی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە بەهۆی باڵندەوە روودەدات؟

بەركەوتنی باڵندە بە فڕۆكە هەڕەشەیەكی بەردەوامە بۆسەر سەلامەتیی ئاسمانی، ئەمەش وای لە كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و فڕۆكەخانەكان لە سەرتاسەری جیهان كردووە هەنگاو بۆ خۆلادان لەو دیاردە مەترسیدارە بگرنەبەر.

دوایین حاڵەت دوێنێ چوارشەممە روویدا دوای ئەوەی راپۆرتەكان لە زاری كۆمپانیای فڕۆكەوانیی ئازربایجان بڵاویانكردەوە كە “باڵندە” هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەیان بووە لە كازاخستان.

بۆچی بەركەوتنی باڵندە مەترسییەكی گەورەیە؟
بەپێی راپۆرتی ئاژانسێكی تایبەت بە ماسی و ژیانی وشكانی لە ئەمریكا، زۆرینەی بەركەوتنەكان بە باڵندە لەكاتی هەستان و نیشتنەوەدا روودەدات، كاتێك فڕۆكە لە بەرزییەكی كەمی سنووری فڕینی باڵندەكاندایە.

دەشڵێت، باڵندە ئاوییەكان و نەورەس و هەڵۆ نزیكەی 75%ی رووداوەكان پێكدەهێنن.

ئەو فڕۆكەیەی بەر كاروانێك باڵندەی گەورە دەكەوێت، یان باڵندەیەكی گەورە دەچێتە بزوێنەرەكەیەوە، تووشی زیانی گەورە دەبێت تا ئاست پەككەوتنی بزوێنەرەكەی یان زیان گەیاندن بە هەیكەلەكەی، وەك ئەوەی بەسەر فڕۆكە ئازربایجانییەكەدا هات.

بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی بەركەوتنیش بە باڵندە، چەند هەنگاو و رێوشوێنێك دەگیرێنەبەر، لەوانە:
– كەمكردنەوەی ناوچە سەرنجڕاكێشەكان لە نزیك فڕۆكەخانەكان وەك ئاو، خۆراك و رووەك كە باڵندە بۆخۆیان رادەكێشن.
– بەكارهێنانی ئامێر كە دەنگ و ژاوەژاو دروستدەكات بۆ بێزاركردن و دوورخستنەوەی باڵندە، یاخود بەكارهێنانی سەگ و هەڵۆ بۆ ترساندنی باڵندەكان.
– بەكارهێنانی تەكنەلۆجیا و سیستمی رادار وەك “سیستمی هەڵسەنگاندنی مەترسییەكانی باڵندە – AHAS”.

بابەتی پێشتر

جەمال کۆچەر: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاتییە

بابەتی دواتر

راپۆرتێک: دۆخی ئەسما ئەسەد خراپە و ئەگەری مانەوەی لە ژیان کەمە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share