لە ژمارەی مرۆڤەکان بەکتریای زیاترە.. شوێنگرەوەیەکی تەندروست لەبری ئیسفەنجی قاپشتنەکەت

 

ئیسفەنجی قاپشتنەکەت زیاتر لە فڵچەی قاپشتن بەکتریا هەڵدەگرێت، بەهۆی کۆبوونەوەی زۆری بەکتریا، ڕێگایەکی تەندروستتر بۆ شتن و پاککردنەوەی قاپەکانی چێشتخانە دانراوە.

ترۆند مۆریترۆ توێژەر لە پەیمانگای نەرویجی بۆ توێژینەوە لەسەر خۆراک دەڵێت، “بەکتریای سالمۆنێلا و بەکتریای دیکە لەسەر ئیسفەنجی قاپشتن باشتر گەشەدەکەن و دەژین  وەک لە فڵچەی ناو چێشتخانە، ئەوەش لەبەرئەوەی ئیسفەنجی چێشتخانە بەهۆی بەردەوام بەکارهێنانی وشکنابێتەوە و بەردەوام تەڕ و شێدارە”.

بەپێی توێژینەوەکان، هەر پارچەیەکی ئیسفەنجی قاپشتن زیاتر لە ژمارەی مرۆڤەکانی سەر ڕووی زەوی بەکتریای لەسەر کۆدەبێتەوە، هەرچەندە بەشێک لەو بەکتریایانە زیانبەخش نین، بەڵام هەندێکی دیکەیان زیانی تەندروستییان هەیە وەک، بەکتریای سالمۆنێلا کە لەسەر ئیسفەنجەکە بڵاودەبێتەوە و دەکرێتە لەڕێگەیەوە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ.

ئەو توێژەرە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسفەنجی قاپشتن شێدارە و خۆراکی تێدا دەمێنێتەوە، ئەوەش هۆکارە بۆ گەشەکردنی بەکتریا لەسەری بەشێوەیەکی خێرا و بەربڵاو.

توێژەران لە چێشتخانەکانی وڵاتی پرتوگال 20 ئیسفەنجی قاپشتنیان بەکارهێناوە، لەگەڵ 35 فڵچەی قاپشتن و 14 پارچە ئیسفەنجی چێشتخانەکانی نەرویج، دەرکەوتووە ژمارەی بەکتریاکان لەسەر فڵچەی قاپشتن پێنج جار زیاترن وەک لە ئیسفەنج، بەهۆی وشکبوونەوەی فڵچەی قاپشتن بەپێچەوانەوە لە ئیسفەنجدا بە تەڕی و شێداری دەمێنێتەوە و دەبێتە ناوەندی گەشەکردنی بەکتریا.

توێژەران ئامۆژگارییمان دەکەن بە بەکارهێنانی فڵچەی قاپشتن لەجێگەی ئیسفەنج کە هۆکارە بۆ گواستنەوەی هەندێک جۆری بەکتریای زیانبەخش بۆ مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم لە دادگای هەولێر سكاڵایەك دژی وەزارەتی نەوتی عێراق تۆماردەكات

بابەتی دواتر

ئەسپی غەمگین.. نەخۆشییەكی كوشندە كە مرۆڤ تووشی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share