بەهۆی گۆڕانکارییە نوێیەکانی سوریا و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە، مەسیحییەکانی وڵاتەکە بەدوودڵییەوە یادەکانی تایبەت بە سەری ساڵ ئەنجامدەدەن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن گروپە چەکدارەکان و گۆڕانکارییە نوێیەکانی وڵاتەکە، مەسیحییەکانی سوریا لەدۆخێکی نائارامدان و بەدوودڵییەوە پێشوازی لە سەری ساڵی تازە دەکەن.
ئاماژە بەوەشدراوە، هەرچەندە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆکی گروپە چەکدارەکانەوە دڵنیایی دراوەتە پەیڕەوکارانی ئاییینە جیاوازەکان کە سەلامەت دەبن و ئازادی تەواوەتییان هەیە، بەڵام سەرپەرشتیاری کەنیسەکانی سوریا رایگەیاندوە، ئاهەنگ و یادەکانییان تایبەت بە سەری ساڵی تازە کەم دەکەنەوە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.