پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لەماوەی 105 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوببێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى سلێمانى، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با به بڕی زیاتر له (204) ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له سلێمانی جێبه‌جێده‌كرێت.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، پرۆژه‌كه چەند بڕگەیەک لەخۆدەگرێت و بریتییه له، راكێشانی كارەبا و دانانی ستون بۆ گەڕەكی شەستەكان لە قڕگە فیدەری (263)، گەیاندنی كارەبا و دانانی محاویلە بۆ گوندی (ژاڵەی خواروو) لەگەڵ گۆڕینی تەل و ستوون، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات.
دەشڵێت، بودجه‌ی پرۆژه‌كه بریتییه له 204 ملیۆن و 310 هەزار دینار، و بڕیاره له‌ماوه‌ی 105 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واوببێت.