شارەزایەکی خۆراک: نابێت هێلکە لە دەرگای بەفرگردا هەڵبگیرێت

شارەزایەکی بواری خۆراک ئاشکرایدەکات، نابێت هێلکە لە دەرگای بەفرگردا هەڵبگیرێت، ناوەڕاستی رەفەکانی بەفرگر باشترین شوێنن بۆ هەڵگرتنیان.

ئادەم ئاوکلی شارەزای بواری خۆراک دەڵێت، زۆرینەمان وا راهاتووین هێلکە لە دەرگای بەفرگرەکانماندا هەڵدەگرین، بەڵام ئەمە نەریتێکی هەڵەیە و دەبێتە هۆی کورتبوونەوەی تەمەنی هێلکەکە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پلەی گەرمیدا روودەدەن لە کاتی کردنەوە و داخستنی دەرگای بەفرگردا.

ئەو شارەزایە باسلەوەدەکات، بەشی ناوەوەی رەفەی ناوەڕاستی بەفرگر باشترین شوێنە بۆ هەڵگرتنی هێلکە و بە ساردی دەیهێڵێتەوە و تەمەنی درێژتردەکاتەوە.

هێلکە لە کەشوهەوای ئاسایی ناوماڵدا هەڵبگیرێت دەتوانرێت لە یەک بۆ سێ هەفتە هەڵبگیرێت، بەڵام لەناو بەفرگردا لە سێ تا پێنج هەفتە دەتوانرێت هەڵبگیرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە بۆ پاراستنی ژیانی خەڵك و مافەكانیان بووە

بابەتی دواتر

رێباز حەملان: سبەی تیمێكی تەكنیكیی هەرێم دێتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر مانگێکە دەستیپێكردووە
تا ئێستا لە سلێمانی دەستنەكراوە بە پێدانی كارتی ئەلیكترۆنیی ڤاكسین

زیاتر لە مانگێکە دەستپێکردنی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنیی ڤاکسین وەک بەڵگەنامەیەکی باوەڕپێکراوی جیهانی ڕاگەیەندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی تائێستا دابەشکردنی…
Total
0
Share