بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت و کۆچبەرێکی کورد بێسەروشوێن بوو.

بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوێنێ بەیانی بەلەمێکی کۆچبەران کە لە لوبنانەوە بەڕێکەوتبوو لە دەریای ئیجە ژێرئاو کەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەلەمەکەدا گەنجێکی دانیشتووی ناحیەی هەڵشۆ لە پشدەر لە رووداوەکەدا بێسەروشوێن بووە و هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی نازاندرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەستەبەركردنی ژیانێكی ئارام و پاراستنی سەقامگیریی خاكەكەمان كاری لە پێشینەمانە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری…
Total
0
Share