خواردنی چەرەسات مەترسی گیانلەدەستدان بەهۆی شەکرەوە کەمدەکاتەوە

زانایانی زانکۆی هواژۆنگی چینی بۆ زانست و تەکنەلۆژیا بۆیان دەرکەوت کە خواردنی چەرەسات مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.

گۆڤاری نیوتریشن ئاماژە بەوە دەکات کە توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە داتاکانی بەشداربووانی راپرسی نیشتمانی پشکنینی تەندروستی و خۆراک کردووە و تێیدا چاودێری باری تەندروستی 35 هەزار و 632 بەشداربوو کە هەزار و 174 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

بەگوتەی توێژەران، خواردنی بڕێکی گونجاو لە چەرەسات پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی مردنەوە هەبووە، لەوانەش نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، بەو پێیەی دەرکەوت تا کەسێک زیاتر چەرەسات بخوات، مەترسیەکەی کەمتر دەبێتەوە.

لەسەر ئەو بنەمایەش کاریگەرییان لە شێوازی ژیان و خۆراک و ماوەی نەخۆشی شەکرە کردووە، هاوکات ئەم کاریگەرییە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی هەوکردن لە جەستەدا هەیە و ئەم هەڵسەنگاندنە لەسەر بنەمای ئاستی پڕۆتینی  CRP ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

لە پارێزگایەکی عێراق بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

خانمی یەکەمی پێشووتری ئەمریکا کۆچیدوایی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share