سێ “ته‌قه‌كه‌ر” لە سلێمانی ده‌ستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردووە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان، سێ ته‌قه‌كه‌ریان ده‌ستگیركردووە كه‌ له ‌چه‌ند شوێنێكی‌ جیاجیای‌ سلێمانیدا ته‌قه‌یان كردبوو.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە 19ی كانونی دووەم، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “دوای‌ به‌دواداچوون‌ و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاریی‌ ورد له‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار كه‌ له ‌چه‌ند شوێنێكی‌‌ شاری‌ سلێمانی ته‌قه‌یان كردبوو، پاش وه‌رگرتنی‌ بریاری‌ دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ توانییان هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكه‌ن ‌و ڕوبه‌ڕووی‌ یاسایان بكه‌نه‌وه”‌.

پۆلیس ئەوەشی ئاشكراكردووە، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (شۆفرلێت-ئۆبترا)”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، “لەئێستادا هه‌ریه‌ك له ‌تۆمه‌تباران (ت.ع.م) له‌دایكبووی‌ ساڵی 2004 و (م.ح.م) له‌دایكبووی‌ ساڵی 2001 و (ب.ن.ج) له‌دایكبووی‌ 2002، به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه”‌.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی توركیا لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share