ئەمڕۆ لە سلێمانی 139 منداڵ لەدایكبوون

پێدەچێت بەشێكیان بەهۆی جوانیی ڕێككەوتی لەدایكبوونەكەوە بێت

لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكانی سلێمانی 139 منداڵ لەدایكبوون، پێدەچێت لەدایكبوونی بەشێكیان بەهۆی جوانیی رێككەوتی لەدایكبوونەكەوە بێت.

سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكانی سلێمانی ئەمڕۆ 139 منداڵ لەدایكبوون.

لەو ژمارەیە 73 منداڵیان كوڕ و 66یان كچ بوون.

لەدایكبوونی ئەو ژمارە بەرچاوە پێدەچێت بەشێكی بەهۆی خواستی باوانەوە بێت بەهۆی جوانی رێككەوتەكەوە كە ئەمڕۆ 3ی مانگی 3ی ساڵی 2023یە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەكەوێتە دوای جەژن

داواكاری گشتیی هەرێم، ڕەزامەندی لەبارەی ئازادكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دەربڕی، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی دەوامەوە ئازادكردنیان دەكەوێتە دوای جەژن.…
Total
0
Share