خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، سێشەممەی خولەکانی ئەوروپا بە کاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، سێشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت، چەندین یاری بەهێز ئەنجامدەدرێن گرنگترینیان لە نێوان یانەکانی لیستەر سیتی و چێڵسی دەبێت.

لە ئینگلتەرا دوو یاری هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێن، لە گرنگترینیاندا یانەی لیستەر سیتی لە واڵکەرز ستادیەم میوانداری چێڵسی دەکات.

ئیتاڵیا ڕوبەڕوبوونەوەیەکی گەڕی سێیەمی جامی ئیتاڵیا لە نێوان یانەکانی ڕۆما و سپیزیا لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ ئەنجامدەدرێت.

لە ئەڵمانیا و ئیسپانیا یارییەکانی هەفتەی 19 و 17ی لالیگا و بوندس لیگا دەکرێن، یانەی ئیشبیلیە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕوبەڕوی ئالاڤێس دەبێتەوە، هەروەها بایەرلیڤەرکوزن و بوروسیا دۆرتمۆند لە بای ئارینا بەرانبەر یەکدی یاریدەکەن.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 18)

وێستهام – وێست برۆمیچ (9:00)

لیستەر سیتی – چێڵسی (11:15)

 

جامی ئیتاڵیا (قۆناغی 16)

ڕۆما – سپیزیا (11:15)

 

فا کەپ (گەڕی سێ)

ساوزامپتن – شروسبێری تاون (11:00)

 

بوندس لیگا (هەفتەی 17)

بوروسیا مونشنگلادباخ – ڤێردەربریمەن (8:30)

بایەر لیڤەرکوزن – دۆرتمۆند (10:30)

هێرتا بەرلین – هۆفنهایم (10:30)

ماینز – ڤۆلفسبۆرگ (10:30)

 

لالیگا (هەفتەی 19)

قادیش – لیڤانتی (9:00)

بەلەد وەلید – ئیڵچی (9:00)

دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس – ئیشبیلیە (11:30)

 

جامی پۆرتوگال (نیوەی کۆتایی)

سپۆرتینگ لشبۆنە – پۆرتۆ (10:45)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لوتکه‌ی ئاگرینی پریمه‌رلیگ به‌ یه‌کسانبوونی لیڤه‌ر و سیتی کۆتاییهات

یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می پریمه‌رلیگ، ڕووبه‌ڕووی مانچسته‌ر سیتی بووه‌وه‌ و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.…
Total
0
Share