مامۆستایانی گرێبەست: وەزارەتی دارایی چوار مانگە نەیتوانیوە مووچەکانمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە پێبدات

مامۆستایانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای پێدانی مووچەکانییان دەکەن، دەشڵێن ” تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی 10مان پێنەدراوە و داوای سێ مووچەی كۆتایی ساڵ دەکەین”.

نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست لە شاری سلێمانی، گردبوونەوە و داوای سێ مووچەکەی ئەمساڵییان دەکەن و رایانگەیاند “لە بەرواری 25ی مانگی هەشتەوە، بە بڕیارێک کراون بە مامۆستای گرێبەست، بەڵام وەزارەتی دارایی ماوەی چوار مانگە نەیتوانیوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە رێکبخاتەوە”.

وتیشییان، ئەرکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم  و وەزیری پەروەردەیە هەڵوێستییان هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێم، 38 هەزار کەس دەبن و تاوەکو ئێستا بەشێکییان تەنانەت مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتییان وەرنەگرتووە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی هێرشی درۆنەوە گەشتە ئاسمانییەکانی شاری کازان لە روسیا راگیرا

بابەتی دواتر

تایبەتمەندیی سیستمی فیدڕاڵی چییە و چۆن بۆ کورد لە سوریا گرنگی هەیە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share