بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا هاتووە، بۆ وەرزی زستان و گۆڕانی کەشوهەوا بە هەماهەنگی لەگەڵ تيمەکانی شارەوانی و تيمی وەڵامدانەوەی خێرای پارێزگای هەولێر و لايەنە

پەيوەندارەکان، ئامادەکاریی تەواومان ئەنجامداوە بۆ هەر ئەگەرێگی نەخوازراو بە هەموو کەلوپەل و ئۆتۆمبێلەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواوداين.

داوایشیکرد، لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراودا هاوڵاتییان لە ناوەوە و دەوروبەری هەولێر لە رێگای ژمارەکانی 115-125 پەیوەندیان پێوەبکەن.

بابەتی پێشتر

لە حکومەتی نوێی سوریادا پۆستێکی باڵا بە ژنێک بەخشرا

بابەتی دواتر

چەند هاوڵاتییەک لە باڵەکایەتی لەناو بەفردا گیریان خواردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share