قائیمقامیەتی دوکان: ئەو بەشە بەنزینەی هاتووەتە شارەکە کوالێتیی خراپ بووە

 

قائیمقامیەتی قەزای دوکان  لە ڕوونکردنەوەیەکدا باس لە خراپی کوالێتیی ئەو بەنزینە دەکات کە چووەتە قەزاکە و دڵنیایی دەدات کە لێپێچینەوە لە هەر کەس و لایەنێک دەکەن هۆکار بووبێت.

لە ڕوونکردنەوەکەی قائیمقامیەتی دوکاندا هاتووە، “ئەمڕۆ چەند لاپەڕەیەکی فەیسبوک و ژمارەیەک شۆفێر نیگەرانییان پێڕاگەیاندین لەبارەی خراپی ئەو بەشە بەنزینەی لە سنووری دوکان دابەشکراوە، لیژنەی سوتەمەنیی قائیمقامیەت نمونەیان لە بەنزینەکە وەرگرتووە بۆ پشکنین”.

قائیمقامیەتی دوکان ئاشکرایکردووە، هەر بۆ ئەو مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانییان ئاگادارکردووەتەوە لە خراپی کوالێتیی ئەو بەشە بەنزینە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردووە.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە دەرکەوتووە، ئەو بەشە بەنزینەی چووەتە سنووری دوکان کوالێتیی باش نەبووە، قائیمقامیەتی دوکان دڵنیایش دەداتە شۆفێران لێپێچینەوە لەو کەس و لایەنە دەکرێت کە بوونەتە هۆکاری خراپی کوالێتیی ئەو بەشە بەنزینە و جارێکی تر حاڵەتێکی لەم جۆرە دوبارە نابێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا. بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، ” جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە”. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی…
Total
0
Share