پزیشکێکی نەخۆشییەکانی هەرس و ریخۆڵە دەڵێت، کیوی یەکێکە لەو میوە بەسوودانەی چارەسەرێکی گونجاوە بۆ دروستبوونی کێشەی قەبزی.
کاران راجان کە پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەرس و ریخۆڵەیە رایگەیاند، کێشەی قەبزی یەکێکە لەو کێشانەی لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر بەدەستییەوە دەناڵێنێت، کە بەشێکی هۆکارەکەی پەیوەندی بە شێوازی خواردنەوە هەیە، بەڵام ئەگەر درێژە بکێشێت مەترسییەکی زیاتری هەیە و رەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی ریخۆڵە لە داهاتوودا.
ئەو پزیشکە دەڵێت، کیوی یەکێکە لەو میوانەی دەتوانرێت وەک چارەسەری قەبزی بەکاربهێنرێت، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان کە هەرس ئاسان دەکات.
خواردنی تەنها یەک کیوی لە کاتی قەبزیدا بە زوویی کاریگەریی لەسەر جەستە دروستدەکات.
لەناو ئەو بەرهەمانەی بۆ هەمان حاڵەت سوودیان هەیە ئەڤۆکادۆ تۆوی کەتان و سێو هەن.