وادەی گەیشتنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق ئاشکرادەكرێت

“تاقیکردنەوەکان تاوەکو مانگی ئازار یان نیسانی ساڵی داهاتوو تەواونابێت”

نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەردەست نابێت.

ئەدهەم ئیسماعیل، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “300 بۆ 400 ڤاکسین تاوەکو ئێستا لە قۆناغی پەرەپێداندان و پێویستیان بە چەند قۆناغێکی دیکەی سەرەکی هەیە، وەک تاقیکردنەوە لەسەر ئاژەڵ و دواتر لەسەر مرۆڤ”.

وتیشی، “ئەو ڤاکسینانەی گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتوو بریتیین لە 10 ڤاکسین، كە لەئێستادا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و لەم قۆناغەکەدا کاریگەرییەکانی لەسەر لەشی مرۆڤ بەدیار دەکەوێت”.

لەبارەی کۆتاییهاتنی وادەی تاقیکرنەوەکان، ئەدهەم ئیسماعیل ئەوەی خستەڕوو، “تاوەکو مانگی ئازار یان نیسانی ساڵی داهاتوو تەواونابێت، لەدوای تەواوبوونی ئینجا قۆناغی بەرهەمهێنان دەستپێدەکات” دەربارەی گەیشتنیشی بە عێراق ڕوونیكردەوە، تاوەکو مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو بەردەست نابێت.

ئەو لێدوانەی بەرپرسەكەی ڕێكخراوی تەندروستی لەكاتێكدایە لە 13ی تشرینی یەکەم ی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بڕی 10 ملیۆن لە دوو جۆری ڤاکسینی کۆرۆنا کە یەکێکیان بەریتانییە و ئەوەی دیکەیش چینییە، لە کۆتایی ئەمساڵدا وەردەگرێت.

لای خۆیەوە تیدرۆس ئەهانۆم گیبریسۆس، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هیوای خواست ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ئەمساڵدا بەردەست ببێت.

ئاشکراشیکرد کە تیمێکی ڕێکخراوەکە کە لە پسۆڕانی وڵاتانی (ئەمریکا، ڕوسیا، ئوستڕالیا، سودان، دانیمارک، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، ڤێتنام و بەریتانیا) لەخۆدەگرێت، کار لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ سێ ملیۆن دۆلار بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان تەرخاندەکات

بابەتی دواتر

هه‌فته‌ی كارسازیی جیهانی له‌ پایته‌ختی ڕۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share