دەرمانخانەیەكی “هەرزانجان”ی هەولێر بەهۆی دەرمانی قاچاخەوە داخرا

لە هەولێر دەرمانخانەیەك داخرا، كە بە ‌نرخی هه‌رزان ده‌رمانی فرۆشتوه‌ به‌هاوڵاتییان، بەڵام دەركەوتووە دەرمانی قاچاخ و نایاسایی هەبووە.

كوالێتی كۆنترۆڵی ده‌رمان و لقی ھه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازان لە ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، “پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ بوونی ده‌رمانێكی ساخته‌ له‌ چه‌ند ده‌رمانخانه‌یه‌ك، لیژنه‌كانی چاودێریی بازاڕ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆنتڕۆڵی جۆریی ده‌رمان، به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی ھه‌ولێری سه‌ندیكای ده‌رمانسازان و قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی ھه‌ولێر، به‌دواداچوونیان بۆ ده‌رمانخانه‌كان كرد، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت بڕێكی زۆر له‌ ده‌رمانه‌ ساخته‌كه‌ له‌ ده‌رمانخانه‌ی سه‌روه‌ران بوونی ھه‌یه‌”.

ئاشكراشیانكردووە، “دوای پشكنینی ده‌رمانخانه‌كه‌، ده‌ركه‌وت پڕه‌ له‌ ده‌رمانی قاچاخ و نایاسایی، كه‌ بڕه‌كه‌ی زیاتر له‌ چوار هه‌زار و 500 پاكه‌ت ده‌رمانی جۆراوجۆر بووە، بۆیه‌ ده‌رمانخانه‌كه‌ به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كان ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر”.

ئەو دەرمانخانەیەی داخراوە، بە هەرزانجانی ناسرابوو، بەشێك لە كاردانەوەكانیش بەرەو ئەوە بوون كە نرخی هەرزان هۆكاری داخستنەكە بووە، بەڵام ئەو دوو لایەنە پەیوەندیدارە ڕەتیانكردەوە داخستنی ده‌رمانخانه‌كه‌ ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ ھه‌رزانی نرخه‌وه‌ هەبێت، دەڵێن، “ھه‌رزانی نرخی ده‌رمانه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ مامه‌ڵه‌كردنی ده‌رمانخانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگێڕ و ده‌رمانی نایاسایی و سه‌رچاوەی‌ نادیار و ساخته‌”.

ئەوەشیان بەبیرهێناوەتەوە، كە “ئه‌و ده‌رمانخانه‌یه‌ پێشووتریش له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ ده‌رمانی میری (MOH)، كه‌ كڕین و فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌یه‌، داخراوه‌ و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی پیاوان: لە شەش مانگی ئەمساڵدا 33 پیاو بەهۆی توندوتیژیی ژنانەوە گیانیان لەدەستداوە

سەرۆکی ڕێکخراوی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی ئاماری توندوتیژیی ژنان بەرامبەر هاوسەرەکانیان بەڕێژەیەكی بەرز دەکات و دەڵێت،…
Total
0
Share