وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکان بە ئەلیکترۆنی دەکرێن

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، پاش کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هەرێم و فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حکومەتی فیدراڵی، سەرەڕای ئەوەی پێشتر بەشێک لە رێکارەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدرابوون، ئامادەکاری دەکرێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم رێکارەکانی کردنەوەی لق و متمانە بەراییەکانی کۆمپانیاکانی هەرێم لە بەغداد و بەپێچەوانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکان بەشێوەیەک دەبن کە وەبەرهێنەران تەنها بە یەک سەردان بتوانن سەرجەم کاروبارەکانیان جێبەجێبکرێن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکێتی: بەیاننامەکەی پارتی دەرچونی پێشوەختە لە یەکڕیزی کورد لە بەغداد

فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بەیاننامەیەکی فراکسیۆنی پارتییەوە ڕایگەیاند، “، ئەم کارەی فراکسیۆنی پارتی دەرچونی پێشوەختیانە لەناو ئیجماعی…
Total
0
Share