بۆردی راگەیاندنی یەكێتی: پێشەوا هەورامانی هەر خەریكی ئیشەكەی خۆت بە ماشەڵڵا زۆر بەخەستی دەیكەیت و پسپۆڕیت لێوەرگرتووە

بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەڵامێكی توندی پێشەوا هەورامانی دەداتەوە و دەڵێت،”پێشەوا هەورامانی بەناو وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبێ رەچاوكردنی هەلومەرجی ئێستای هەرێم، بەبێ ئەوەی بزانێت كە یەكێتی و پارتی خەریكی دانوستانن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵێكی رەسمیی پارتی هێرشدەكاتە سەر یەكێتی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، پێشەوا هەورامانی لەپەیامێكی هەرزەكارانەدا، رەخنە لەیەكێتی دەگرێت و ناوی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دێنێت و دەڵێت “پێویستی نەدەكرد بافڵ تاڵەبانی بەیاننامە دەربكات و پشتگیری لە مانگرتنی مامۆستایانی سلێمانی بكات، لەبەرئەوەی قسەكانی پێشەوا هەورامانی ئەوەندە نالۆژیكی و كرچ و كاڵە كە هیچ وەڵامدانەوەیەك هەڵناگرێت.

بۆردی راگەیاندنی یەكێتی دەشڵێت، “بۆیە وەڵامی نادەینەوە و تەنها پێی دەڵێین تا تێدەگەیت كە بۆچی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی پشتگیری لەمافە رەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات هەر خەریكی ئیش و پیشەكەی خۆتبە كە ماشەڵڵا زۆر بەخەستی دەیكەیت و پسپۆڕیت لێوەرگرتووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. ڕێوڕەسمی دیاریكردنی 122ـەمین پاتریاركی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان بەڕێوەچوو

لە هەولێر ڕێوڕەسمی دیاریکردنی پاتریارکی نوێی كڵێسای ڕۆژهەڵاتی ئاشوورییەكان لە جیهاندا بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمەكەدا كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share