پۆلیسی هەولێر: كەسێك بە تۆمەتی دزیكردن و شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك بە تۆمەتی شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك و دزینی بڕێك پارە و كەلوپەلی گرانبەها دەستگیرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تۆمەتبارە بە شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك و دزینی لاپتۆپێك و بڕێك پارە و كەلوپەلی گرانبەها لە نێو ئۆتۆمبێلەكان لە گەڕەكی نەورۆز.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكە ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاستی كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە و ڕەوانەی دادگا كراوە بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانيش ڕاگیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانکی ناوەندی لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێنا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بانکی ناوەندیی عێراق لیژنەیەکی دیکەی وردبینی لەسەر بانکی کوردستان پێکھێناوە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نوخشە ناسیح وەک یەکەم پارێزگاری ژن نموونەیەکی سەرکەوتووی پێشکەشکردووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە کۆبووەوە. سەرۆک بافڵ پێزانینی…
Total
0
Share