بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 مووچەخۆران ئاگاداردەكرێنەوە

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سەرباری پشووی رەسمی، رۆژی شەممە بانكەكانی چەمچەماڵ كراوە دەبن و مووچەی مانگی 10 بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی شەممە لە بانكەكانی چەمچەماڵ مووچە دابەشدەكرێت و ئاگاداری مووچەخۆرانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەینەوە كە رۆژی شەممە سەرەڕای پشووی رەسمی لە هەردوو بانكی (چەمچەماڵ و چەرموو) مووچە دابەشدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە بانكی چەمچەماڵ و بانكی چەرموو بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

لەیلا عومەر: پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share