سێ برای کورد لەناو بیرێکدا خنکان

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کرماشان ڕایگەیاند، بەهۆی گازی ناو بیرەوە سێ برای جوتیار خنکاون.

فەرهاد فەرهودی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کرماشان بە ئاژانسی هەواڵی “ئیسنا”ی ڕاگەیاندووە،  سێ برا لە بیرەئاوێکی گوندی “دێگۆڵ”ی سەربە کرماشان بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی ناو بیرەکە خنکاون”.

فەرهودی ڕاشیگەیاندووە، یەکێک لە براکان بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن بکات چووەتە ناو بیرێکی تایبەت بە کاری کشتوکاڵەوە، کە 12 مەتر قووڵ بووە، دواتر دوو براکەی دیکەی پاش ماوەیەک نیگەرانی، بەمەبەستی ڕزگاکردکردنی چوونەتە ناو ئەو بیرەوە و لە ئەنجامدا هەرسێکیان بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی ناو بیرەکە گیانیان لەدەستداوە”.

تەرمی ئەو سێ برایە کاتژمێر 09:00ی شەوی ڕابردوو لە بیرەکە دەرهێندراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کرماشان هۆشداریداوە، هەندێک لە بیرەئاوەکان گازیان هەیە و کەسانی ناشارەزا نابێت بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن بچنە ناویانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share