لەڕێگای پێنج جۆری چەرەزاتەوە شەکرەی خوێنت کەمبکەرەوە

بەپێی نوێترین ئامارە تەندروستییەکان، زیاتر لە 800 ملیۆن کەس لەجیهاندا نەخۆشی شەکرەی خوێنیان هەیە، یەکێکیش لە گرنگترین ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵکردنی شەکرە و دابەزینی، بریتییە لە خواردنی خۆراکی تەندروست و کەم شەکر.

توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەداوە، خواردنی چەرەزات هۆکارێکی باشە بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی رێژەی شەکر لە جەستەی مرۆڤدا، چونکە دەوڵەمەندە بە چەندین جۆری کانزا و ڤیتامینی پێویست.

هەربۆیە، پزیشکانی پسپۆڕ و شارەزایانی بواری خۆراک کۆکن لەسەر ئەوەی، خواردنی پێنج جۆر چەرەزات بە هۆکارێکی کاریگەر دادەندرێت بۆ کەمکردنەوەی رێژەی شەکر لە جەستەی مرۆڤدا، کە ئەوانیش بریتین لەم جۆرانە: “گوێز، بادەم، فستق، عەلیبابە، کشمیش”.

بابەتی پێشتر

كارەبای سلێمانی: تۆڕێكی رووناكیی مۆدێرن بۆ بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب دانراوە

بابەتی دواتر

قەبارەی بازرگانی نێوان روسیا و چین 240 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share