پیاوێک بۆ فرۆشتنی کارتەکانی 90 ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە

پۆلیسی ئەڵمانیا پیاوێکی دەستگیرکرد کە 90 ژەم ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرتووە و مەبەستی لەو کارەش فرۆشتنەوەی کارتی ڤاکسینەکان بووە بەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە.

بەپێی میدیاکانی ئەڵمانیا ئەو پیاوەی دەستگیرکراوە تەمەنی 60 ساڵە و سەرجەم ژەمەکانی ڤاکسینەکەی لە ویلایەتی ساکسۆنیا وەرگرتووە، دوای وەرگرتنی کارتی ڤاکسین لەڕێگەی ساختەکردنییەوە فرۆشتوویەتی بەوکەسانەی نەیانویستووە ڤاکسین وەرگرن و پێویستیان بە کارتی ڤاکسین هەبووە.

تۆڕی NBC بڵاویکردەوە، ئەو کەسە بەتۆمەتی ساختەکردنی مامەڵە فەرمییەکان لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

لەکاتی دەستگیرکردنیدا ژمارەیەکی زۆر لە کارتی ڤاکسین لە ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە کە ئامادەکراون بۆ ساختەکردن و فرۆشتن.

بەشێکی هاوڵاتییانی ئەڵمانی ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت دەستیان بگات بە کارتە ڕێگەپێدراوەکانی ڤاکسین، ئەمەش وایکردووە لە چەند مانگی کۆتاییدا پۆلیسی ئەڵمانیا چەندین حاڵەتی ساختەکاری لەو کارتانەدا تۆماربکات.

بابەتی پێشتر

كوڕەكەی ئەنچلۆتی پلانێكی تایبەتی بۆ چێڵسی داڕشتووە

بابەتی دواتر

چۆن خۆمان لە جەڵتەی مێشک بپارێزین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبووە گومانلێكراوەكانی هەولێر تووشی ئۆمیكرۆن نەبوون

وته‌بێژى ته‌ندروستیی هه‌ولێر ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌، توشبووى گۆڕاوى ئۆمیكرۆن له‌ شاره‌كه‌یان ‏تۆماركرابێت، ئەو تووشبووانەی گوماندەكرا تووشی گۆڕاوەكە بووبن، وادەرنەچوو.‏ بژار…
Total
0
Share