نیشانەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن چین؟

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆنیان تێدا تۆماردەکرێت زیادتردەبن و ئێستا 90 وڵات لە جیهاندا ئۆمیکرۆنیان تۆمارکردووە، لەگەڵ ئەوەش نزیکترین شوێن لە هەرێمی کوردستانەوە وڵاتی ئێرانە و دوێنێ یەکەم حاڵەت تێیدا تۆمارکرا.

بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی نیشانەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن جیاوازێکی ئەوتۆی لەگەڵ نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە، بەرچاوترین نیشانەش (کۆکەی بەردەوام و تا و لەدەستدانی تام و بۆنە)، کە ئەمە لە تووشبووانی ئۆمیکرۆندا دەستنیشانکراوە.

لەگەڵ ئەوەشدا بە وتەی لێکۆڵینەوەکانی بواری پزیشکی نیشانەکانی ئۆمیکرۆن زیاتر وەک “سەرمابوونێکی قورس” دەردەکەوێت و لە بەریتانیا نەخۆشەکان بەگشتی ئەم نیشنانەیان هەبووە:

(لوتگیران، سەرئێشە، هەستکردن بە هیلاکی زۆر، پژمە، گورگ ئێشە).

گۆڕاوى ئۆمیكرۆن گه‌یشته‌ ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share