سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە سوریا دەکەین

ئەنتۆنیۆ گوتێرس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە و ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیلیش دەکەین”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گوتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نوێترین پەیامیدا کە لە دیدارێکی جیهانی لەریازی پایتەختی سعودییە ئەنجامدرابوو، دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، “پێویستە بارودۆخی سوریا ئاسایی ببێتەوە و ئیتر نەبێتە جێگای ململانێ و ناکۆکییەکان”.

وتیشی، ئیدانەی هەنگاوەکانی ئیسرائیل دەکەین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەرزاییەکانی جۆلان لە سوریادا و هیوادارین لە ناوچەکەدا نەمێنێت.

بابەتی پێشتر

هەردوو کۆمپانیای نیسان و هۆندا لەپڕۆژەیەکی هاوبەشدا یەکدەگرن

بابەتی دواتر

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: داوای خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی 11 و 12 دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان. میشیل باشیلیت،…
Total
0
Share