گەنجێک دوای سێ رۆژ لە بومەلەرزەکەی تورکیا کارێکی سەرسوڕهێنەری کردووە بۆ زیندوو مانەوەی

گەنجێکی تورکی لەدوای بومەلەرزەکەی تورکیا لەپێناو زیندوو مانەوەی لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا تەنها میزی خۆی خواردووەتەوە دوای رزگارکردنی ئەوەی ئاشکراکردووە.

عەدنان محەمەد کۆرکۆتی تەمەنی 17 ساڵ لە شاری هاتای تورکیا، دوای سێ رۆژ مانەوە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا رزگارکرا، ئەوەی ئاشکراکردووە کە لە کاتی مانەوەیدا میزی خۆی خواردووەتەوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا، تیمی رزگارکەری تورکیا ئەو گەنجەیان دەرهێناوە، کاتێک لێیانپرسیوە کە بۆ مانەوەی چیکردووە، دەڵێت، “لەو ماوەیەدا میزم خواردووەتەوە و دوعام زۆر کردووە”.

ئامارە فەرمییەکان باس لەوەدەکەن، تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە گەیشتووەتە نزیکەی 20 هەزار کەس و زیاتر لە 75 هەزار کەسیش بریندارن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێکی ئەمریکا هۆشداریی دەدات لە هـ.ـێرشکردنە سەر ‌هـ.ـەسـ.ـەدە

لیندزی گراهام، سیناتۆری کۆماریی لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، بەکارهێنانی هێزی سـ.ـ.ـەربازی لەلایەن حکومەتی نوێی سوریا لەدژی کورد…
Total
0
Share