کەشتییەکەی نۆکەندی سوێس گیانی 130 هەزار مەڕی خستوەتە مەترسییەوە

ڕێکخراوەکانی پشتگیری لە مافی ئاژەڵان باس لە ڕودانی کارەساتێک دەکەن بەهۆی پەکەوتنی کەناڵی سوێسەوە چونکە بەشێک لە کەشتییە وەستاوەکان ئەگەر زیاتر چاوەڕێ بکەن ژیانی هەزاران گیاندار دەکەوێتە مەترسییەوە.

کەشتییە گیرخواردووەکەی کەناڵی سوێس هێشتا چەند مەترێک جوڵێندراوە و لە سەرەتای کەناڵەکەش لە دەریای سور سەدان کەشتی چاوەڕوانی دەرچوون بەرەو دەریای ناوەراست، زیاتر لە 10 کەشتی ڕۆمانی کە 130 هەزار مەڕیان تێدایە چاوەڕوانن لە کەناڵەکە بپەڕێنەوە، بەڵام ئەوە نزیکەی هەفتەیەکە لەناو دەریا ماونەتەوە.

ڕێکخراوی نێودەڵەتی “ڕزگارکردنی گیانداران” لەبارەی چارەنووسی ئەو هەزاران مەڕ و ئەو سەدان مانگایەی لە کەشتییەکاندان نیگەرانی دەربڕیووە و بەردەوامی دۆخەکەی بە “کارەسات” ناوبردووە.

ئەمڕۆ 28ی ئازار، سەرۆکی دەستەی نۆکەندی سوێس ئاشکرایکردووە، “لەو هەوڵانەی لە دوێنێ ئێوارەوە دراون، توانراوە کەشتیە وەستاوەکە بجوڵێندرێت و چوار مەتر لە قەراغی نۆکەندەکە دورخراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا.. گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەكەوە گەیشتە 40 كەس

به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ده‌ریای ره‌شی گرتووه‌ته‌وه‌ 40 كه‌س لە توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و…
زیاتر ببینە

ئه‌فغانستان.. بەهۆی تەقینەوەیەكەوە 12 پۆلیس كوژران

له‌ شارۆچكه‌ی كانگ سه‌ربه پارێزگای‌ نه‌مروز له‌ خۆرئاوای ئه‌فغانستان، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوەوە، به‌ڕێو‌به‌ری ئاسایشی شارۆچكه‌كه‌ و…
Total
0
Share