كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان: مامەڵەی تاڵیبان لەگەڵ ژناندا هێڵی سوورە

پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن تاڵیبان-ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان لەئارادایە

كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن بزوتنەوەی تاڵیبان -ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان.

میشیل باشیلیت، كۆمسیاری سامیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی متمانەپێكراوی پێگەیشتووە دەربارەی پێشێلكاریی مەترسیدار له‌لایه‌ن تاڵیبان-ـه‌وه‌ لە ئەفغانستان كە لەسێدارەدانی كەسانی مەدەنی لەدەرەوەی چوارچێوەی یاسا لەخۆدەگرێت، هه‌روه‌ها سه‌پاندنى كۆتوبەند لەسەر ئافرەتان.

دووپایشیكردەوە، “مامەڵەی تاڵیبان بەرامبەر ئافرەت و كچان لە بنەڕەتی هێڵی سوورە”.

میشیل باشیلیت داواشیكرد ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان كە بڕیارە دانیشتنێكی لەناكاو لەسەر داوای پاكستان و ڕێكخراوی هەماهەنگیی ئیسلامی ئەنجامبدات، “شێوازێك دیاریبكات بۆ چاودێریی هەڵسوكەوتەكانی تاڵیبان بەشێوەیەكی چڕوپڕ”.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەراقچی: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی رانەگرێت لە وەڵامدانەوە بەردەوامدەبین. عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئـ.ـێران رایگەیاند، “سوپاسی…
زیاتر ببینە

یەکێک لەو چەکدارە سورییانەی بۆشەڕ براوەتە ئازەربایجان چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە

ئەوە جاری یەکەم نییە تورکیا چەکدارەکانی هاوپەیمانیی خۆی بۆ یەکلاییکردنەوەی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان دەنێرێتە وڵاتانی دیکە، هۆکاری سەرەکیی ڕازی…
Total
0
Share