بە گوێرەی قسەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە فڕۆکەخانەی بەغداد لێدەدرێت، بەشێوەی تاقیکردنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لێدانی زەنگەکە بەمەبەستی پشکنین و تاقیکردنەوەیەک و لە نزیک سەنتەری پشتیوانی دیپلۆماسی بەغداد کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، لێدەدرێت.
باس لەوەشکراوە، زەنگەکە بۆ ماوەی 30 بۆ 45 خولەک بەردەوام دەبێت و دواتر دەکوژێندرێتەوە.