پیاوێکی ئەمریکی دوای ئەوەی کتێبێک بە شێوەیەکی کاتی لەکتێبخانەیەک دەبات، دوای 50 ساڵ کتێبەکەیان بۆ دەباتەوە، کتێبخانەکەش دەڵێت “تازە بۆخۆت، وەری ناگرینەوە”
جاک هێڵدەربراند پیاوێکی دانیشتووی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکایە، دوای ئەوەی لەماڵەوە سەیری کتێبخانەکەی دەکات و چاو بە کتێبەکانیدا دەخشێنێتەوە، سەرنجی کتێبێک دەدات کە بەرگ و دیزایینەکەی لەوانی تر جیاوازترە، بۆیە کاتێک زیاتر لێی ورد دەبێتەوە بۆی دەردەکەوێت هەمان ئەو کتێبەیە کە لەساڵی 1974 لەکتێبخانەیەکی نزیک ماڵی خۆیان بە شێوەی کاتی هێناویەتی.
هاوکات، جاک کتێبەکە دەباتەوە بۆ کتێبخانەکە و داوای لێبوردنییان لێدەکات، ئەوانیش کتێبەکەی لێ وەرناگرنەوە بەهۆی نەمانی لە سیستەمی کتێبخانەکەدا، بۆیە دەڵێن “کتێبەکە بۆخۆت”.