لە خۆشیی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانیدا مرد

پیاوێكی ئێرانی دوای 18 ساڵ مانەوە لە زیندان و چاوەڕوانیی سەپاندنی بڕیاری لەسێدارەدان بەسەریدا، ئازادكرا، بەڵام لە خۆشیدا گیانیلەدەستدا.

ڕۆژنامەی “هەمشەهری”ی ئێرانی چیرۆكەكەی بڵاوكردەوە و دەڵێت، پیاوێك كە ناوی “ئەكبەر” بووە و خەڵكی شاری بەندەر عەباس-ی باشووری ئێران بووە، ساڵی 2004 “تاوانی كوشتن”ی ئەنجامداوە.

بەپێی ڕۆژنامەكە، ئەو پیاوە كاتێك تاوانەكەی كردووە تەمەنی 37 ساڵ بووە و بەدرێژایی 18 ساڵی مانەوەی لە زینداندا، هەمیشە ترسی هەبووە لەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت و لەسێدارەی بدەن.

لە وردەكاریی چیرۆكەكەدا هاتووە، دوای هەوڵەكانی بەرپرسانی ئەنجومەنی چارەسەركردنی ناكۆكی و كێشەكان لە بەندەر عەباس، توانراوە كەسوكاری قوربانییەكە قایلبكرێن بەوەی لە بكوژەكە خۆشببن.

ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كاتێك “ئەكبەر” لە دادگا گوێبیستی وتەی دایك و باوكی قوربانییەكە بووە كە لێیخۆشبوون، خۆشییەكی زۆر هەستی تەنیوە و بەهۆیەوە جەڵتە لێیداوە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکى نوێ: سۆز و خۆشەویستیی دایک رەنگدانەوەى لەسەر کەسێتیی منداڵ لە ئاییندەدا دەبێت

توێژینەوەیەکى نوێ لەسەر دووانە هاوشێوەکان دووپاتیدەکاتەوە کە تایبەتمەندییەکانى کەسێتى تەنها سروشتى نییە بەڵکو کاریگەریی پەروەردەشى لەسەرە، جیاوازى لەنێوان…
Total
0
Share