ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی چا-یە

 

ڕۆژی جیهانیی چا، هەلێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئەو میراتە جیهانییە و سوودە تەندروستییەکانی و گرنگییە ئابورییەکانی، چا لە یەکەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێنانییەوە لە کێڵگەکان تاوەکو دەگاتە ناو کوپەکان بۆ خواردنەوەی گرنگییە کلتووری، تەندروستی و ئابورییەکانی ئەو خواردنەوەیە دەستپێدەکات.

کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 21ی ئایاری هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی چا دیاریکردووە، بەپێی ڕێکراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان FAO، بنەڕەتی چا دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەر کە یەکەمجار لە چین بەکارهێنراوە.

ئەو چا-یەی بۆ خواردنەوە بەکاردەهێنرێت بەرهەمی ڕووەکی کامیلیا سینیسیس-ە، کە باوترین خواردنەوەیە دوای ئاو، بەپێی ڕێکخراوی FAO سەرەتا چا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان و باکووری میانمار و باشووری ڕۆژئاوای چین بەکارهێنراوە.

لەجیهاندا زیاتر لە 13 ملیۆن کەس لەناویاندا ئەوانەی بەشێوەی خێزانی لە کێڵگە بچووکەکاندا ئەو کارە دەکەن پشت بە چاندن و بەرهەمهێنانی چا دەبەستن لەڕووی ئابوورییەوە.

لە چین و کۆریا و ژاپۆن چوار ناوچەی کێڵگەکانی چاندن و بەرهەمهێنانی چا هەن، کە ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی بە میراتێکی جیهانیی دایناوە بەهۆی ئەوەی گرنگییەکی زۆریان هەیە لە کەرتی کشتوکاڵی جیهاندا.

چا ڕۆڵێکی زۆری هەیە لە تەندروستیی جەستەی ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی تەندروست دەیخۆنەوە، بەهۆی ئەوەی دژی هەکردن و ئۆکسانە، هەروەها یاریمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێش.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەگەری خواست و بەکارهێنانی چا لە چەند ساڵی داهاتوودا لەسەتاسەری جیهاندا زیادبکات، بەپێی ڕاپۆرتەکە پێشبینیی دەکەن لە چەند ساڵی داهاتوودا بەرهەمهێنانی چای ڕەش بەڕێژەی 2.2% زیادبکات، بەوەش بڕی بەرهەمهێنراو لە جیهاندا بگاتە 4.4 ملیۆن تۆن لە ساڵی 2027دا.

ڕاپۆرتەکە هۆشداریدەدات لەوەی بەرهەمهێنانی چا پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە بەئاراستەی گۆڕانکارییەکان لە بارۆدۆخی کشتوکاڵیی جیهاندا، بەرهەمهێنانی چا دۆخێکی کشتوکاڵی ژینگەیی وردە، ئەگەر بەرهەمهێنانی تەنها لە چەند وڵاتێکی دیاریکراودا بمێنێتەوە دەکرێت ڕووبەڕووی گۆرانکاریی ژینگەیی زۆر ببنەوە.

گۆڕانکاری لە پلەکانی گەرما، بارانبارین و زیاتربوونی لافاو، شەپۆلەکانی گەرما و وشکبوونەوە کاریگەریی توند دەکەنەسەر بەرهەمهێنانی چا  لە وڵاتانی بەرهەمهێنەردا ئەمەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ئابوری و بژێویی ژیانی بەرهەمهێنەرانی هەیە.

یەکەم ئاهەنگی ڕۆژی جیهانیی چا بە ناونیشانی “سوودەکانی چا بۆ هەمووان.. لە کێڵگەکانەوە تا ناو کوپەکان”، ئەو ئاهەنگە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهان لە نیویۆرک کرایەوە.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا كۆتاییهاتنی شەڕی ماریۆپۆل ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سعودیە و قەتەر: هەینی جەژنە

لیژنەی چوادێریکردنی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئیسلامیی قەتەر داوا دەکات ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە چاودێریی بینینی مانگ…
زیاتر ببینە

سپۆتیفای رکابەری یوتیوب دەکات

کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی بۆ پەخشکردنی میوزیک خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە پەخشکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی تاقیکاریی سنووردار بۆ چەند بەشداربوویەکی…
Total
0
Share