عەبدوڵای كوێخا موبارەك و كوڕ و براكانی بەرەو هەولێر هەڵهاتوون

عەبدوڵای كوێخا موبارەك

بەر لە داواكردنیان لەلایەن دادگاوە عەبدوڵای كوێخا موبارەك و كوڕ و برا و ئامۆزاكانی چەمچەماڵ-یان جێهێشت و بەپێی زانیارییەكان بەرەو هەولێر هەڵهاتوون، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، ئەو دەنگۆیە هەیە.

شەوی 19ی ئازار لە قەزای چەمچەماڵ تەقە لە کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (محەمەد عوسمان) کرا و ڕۆژی دواتر بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

دوابەدوای ڕووداوەكە لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ عەبدوڵای کوێخا موبارەک، دوو کوڕی، دوو برای و دوو ئامۆزای دەرچوو، بەهۆی ئەوەی کوڕێكی عەبدوڵا بەناوی (بتوێن) بە تۆمەتباری سەرەكی ڕووداوەكە دادەنرێت.

بەڵام بەر لە دەرچوونی بڕیارەكەی دادگا تۆمەتبارە داواكراوەكان لە چەمچەماڵ هەڵاتن و بەپێی زانیارییەكان كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتوون، سەرجەم تۆمەتباران خۆیان گەیاندووەتە هەولێر.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە دادگاوە فەرمانی گرتنیان گشتاندنی پێدەكرێت تا تۆمەتباران لەهەر شوێنێك بینران، دەستگیربكرێن.

دەربارەی هەڵهاتنیشیان بۆ هەولێر وتەبێژەكەی پۆلیس وتی، “ئەو دەنگۆیە هەیە و بەوانیش وتراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون دەكەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ هەموو دووکان و بازاڕێک قەدەغە کرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دوکاندارانەی ناوبازاڕ کە پەردە بەکاردەهێنن بۆ داپۆشینی دووکانەکانیان. قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی…
Total
0
Share