بەهۆی بایۆمەترییەوە گرفت بۆ بەشێك لە مووچەخۆران دروستبوو

بەشێکی مووچەخۆران بەهۆی تەواونەکردنی پرۆسەی بایۆمەترییەکانیانەوە، گرفت بۆ وەرگرتنی مووچەکانییان دروستبوو و پێشنیاریش بۆ چارەسەری گونجاو خرایەڕوو.

مەحمود سەرمۆردی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند “بەشێک لە کەسوکاری شەهیدان لەکاتی دابەشکردنی مووچەکانییاندا گرفتیان بۆ دروستبووە و بەوهۆیەوە نەیانتوانیوە مووچەکانییان وەربگرن”.

هۆکاری گرفتەکەش بۆ تەواونەکردنی پرۆسەی بایۆمەترییەکانیان دەگەرێتەوە کە بەشێکییان ئەنجامییان نەداوە

وتیشی لەمانگی 11ی ئەمساڵەوە پرۆسەی دابەشکردنی مووچەکانییان لەرێگای پرۆژەی UPN ەوە ئەنجامدراوە، بۆیە هەر مووچەخۆرێک پرۆسەکە جێبەجێنەکات ناتوانێت مووچەکەی وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، تاوەکو ئێستا نزیکەی هەزار مووچەخۆر سیستەمی UPNیان جێبەجێنەکردوە و هیوادارین بەزوترین کات سەرەدانمان بکەن، تاوەکو کێشەیان بۆ دروست نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین و هەڵەبجە بە ڕاپرسی یەكپۆشیی خوێندكاران یەكلادەكەنەوە

بۆ یەكلاكردنەوەی سیستمی یەكپۆشیی جلوبەرگ، زانكۆكانی سلێمانی و سەڵاحەدین ڕاپرسی لەنێو خوێندكاراندا ئەنجامدەدەن و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەش دەڵێت،…
Total
0
Share