بافڵ تاڵەبانی و كۆسرەت ڕەسول كۆبوونەوە

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی كۆسرەت ڕەسولی كرد، هەردوولا بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكەیان تاووتوێكرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم، لە شاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ‎لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوخۆی كوردستان و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كراوە، كۆسرەت ڕەسول ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، “دەبێت یەكێتی ڕۆڵی گرنگ و یەكلاكەرەوە لە پرسەكان بگێڕێت و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بە ئاڕاستەی چاككردن و باشتركردنی دۆخەكە”.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پوختەی سەردان و كۆبوونەوەكانی ئەمدواییەی وەفدی یەكێتی و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی خستوەتەڕوو، ‎گفتوگۆش لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كراوە.

هەردوولا كۆك بوون لەسەر ئەوەی، “پێویستە حكومەتی هەرێم و بەغداد بگەنە ڕێككەوتنێكی گشتگیر و لێكتێگەیشتنی هاوبەشییان هەبێت بۆ پرسەكان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئاشكرادەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەمواری یاسای بودجەدا بابەتی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە…
Total
0
Share