ئەنجومەنی ئاوارەکان: 2700 کەس لە رۆژئاڤا بێسەروشوێنن

ئەنجومەنی ئاوارەکانی هەرێمی جەزیرە رایگەیاند، 2700 کەس لە رۆژئاڤا بێسەروشوێنن.

ئەنجومەنی ئاوارەکان رایگەیاند، ئاوارەکانی رۆژئاڤا پێویستیان بە پێداویستییە سەرەکییەکان هەیە، لەوانە پێداویستییەکانی منداڵانی ساوا، پێداویستیی تەندروستی، ئامێرە گەرمکەرەوەکان، سووتەمەنی و خۆراک.

بەپێی ئامارەکانی ئەنجومەنەکە، لە سەرەتای رووداوەکانی شێخ مەقسوودەوە تاوەکو ئێستا، نزیکەی 150 هەزار تا 200 هەزار کەس ئاوارەبوون، جگە لە ئاوارەکانی کۆبانێ؛ هەروەها نزیکەی 2700 کەس بێسەروشوێنن و چەندین ژن و منداڵ شەهیدکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 50 خێزانی ئاوارە لە گوندی سەباح خێر لە نێوان رێگەی رەققە و حەسەکە، کۆمەڵکوژکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share