رێباز حەملان: هەوڵدەدەین ئەمساڵ كێشەكان چارەسەربكرێن

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت و هەوڵدەدرێت كورتهێنانی مووچەی مانگی 11 پڕبكرێتەوە.

رێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەو پارەیەی بۆ مووچەی مانگی 11 نێردراوە كورتهێنانی هەیە و هەوڵدەدرێت گواستنەوە “مناقلە”بكرێت و كێشەی كورتهێنانەكە چارەسەربكرێت بەو پێیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینار هەیە.

وتیشی، ” لە ئێستادا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 12 دەكرێت و لە عێراقیش مووچەی مانگی 12 خەرجنەكراوە و هەماهەنگی باش لە نێوان هەردوولا هەیە و هەوڵدەدەین ئەمساڵ كێشەكان چارەسەربكرێن”.

بابەتی پێشتر

هەسەدە: تا كۆتایی بەرگری لە كۆبانێ دەكەین

بابەتی دواتر

كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی تۆفیق وەهبی بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share